سه‌ركرده‌یه‌كى كورد مه‌ترسیه‌كى گه‌وره‌ ئاشكراده‌كات

کوردستان

12 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 5800 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سه‌ركرده‌یه‌كى دیارى كورد له‌ڕۆژئاواى كوردستان مه‌ترسیه‌كى گه‌وره‌ ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "پلانەکە هەموو ناوچەکە دەگرێتەوەو گواستنەوەی چەکدارانی داعش بۆ عێراق بەشێکە لەو پلانە".


بەگوێرەی میدیای عێراقی، ئاڵدار خەلیل سەرکردە لەپارتی یەکێتیی دیموکرات (پەیەدە)، ڕایگەیاندوە، گواستنەوەی زیندانیانی داعش لەسوریاوە بۆ عێراق بەشێکە لەپلانێکی فراوانتر بۆ بەئامانجگرتنی ئێران.

پێگەی "بەغداد ئەلیەوم" لەزاری خەلیلەوە گواستویەتییەوە کە وتویەتی، جێبەجێکردنی ئەم پلانە پێویستی بەنانەوەی پشێوی لەناوخۆی عێراق هەیە، ئەمەش لەڕێگەی پاڵپێوەنانی هێزە چەکدارەکانی سەر بەدیمەشق بەرەو سنورەکان‌و هاوکاریی گروپە توندڕەوەکانی ناوخۆی عێراق.

ئەو بەرپرسەی ڕۆژئاوای کوردستان ئاماژەی بەوەکردوە، ئاگربەستی ئەمدواییە لەسەر داوای ئەمریکا بوە نەک ئەوان، بەئامانجی دەربازکردنی زیندانیانی داعش بۆ عێراق. هەروەک جەختیکردوه‌تەوە، هەرچەندە دانیشتوانی ڕۆژئاوا ئامادەی دیالۆگن، بەڵام بۆ شەڕیش ئامادەن.

باسی لەوەشکردوە، پەیوەندیی ئەمریکا لەگەڵ ئەوان‌و دیمەشق تەنها لەسەر بنەمای بەرژەوەندییە نەک ستراتیژیی، بۆیە داوایکردوە پشت بەهێزی ناوخۆ ببەسترێت‌و چارەنوسیان بەڕێککەوتنی کاتی لەگەڵ واشنتۆن یان هەر لایەنێکی تر گرێنەدەن، چونکە پلانەکە تەواوی ناوچەکە دەگرێتەوە".