ئەمریكا سەرجەم هێزەكانی خستە حاڵەتی ئامادەباشییەوە...دەیان خێزانی داعش لەكەمپی هۆل هەڵاتن

کوردستان

8 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 4130 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دەیان كەس لەخێزان و كەسوكاری ئەندامانی داعــش، لەكەمپی هۆل لەسنوری پارێزگای حەسەكە هەڵاتون، بەهۆشیەوە ئەمریكا لەو ناوچانە سەرجەم هێزەكانی خستۆتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.


ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردوەتەوە، شەوی ڕابردوو خێزانی ئەندامانی داعـ.ـش هێرشیان كردوەتە سەر پاسەوانانی كەمەپەكە كە سەر بەهێزەكانی ئاسایشی وەزارەتی ناوخۆی سوریا بون، بەهۆیەوە ڕوبەڕوبونەوە ڕویداوەو ژمارەیەك پاسەوان كوژراون.

ڕوانگەكە دەشڵێت، لەئاكامی ئەو هێرشە چەكدارییە، ژمارەیەك لەئەندامی ئەو خێزانانەی داعش كە لەكەمپەكە بون هەڵاتون.

هاوكات سوپای ئەمریكا، هێزەكانی لەسوریا خستە حاڵەتی ئامادەباشییەوەو، بەیانی ئەمڕۆ فڕۆكەكانی ئەو وڵاتە چەند جارێك بەئاسمانی كەمپەكەدا دەسوڕێنەوە.