لەبارەی دەوڵەتی كوردییەوە داوایەك لەترەمپ و ناتۆ دەكرێت

کوردستان

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 7318 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆکی لیژنەی نەمسا بۆ فراوانکردنی ناتۆ پەیامێک ئاراستەی ترەمپ و ناتۆ دەكات و دەڵێت،" کاتی ئەوەیە ئەمریکاو ناتۆ دان بەسەربەخۆیی ڕۆژئاوای كوردستاندا بنێن".

 
گونتەر فیهلینگتەر، سەرۆکی لیژنەی نەمسا بۆ کاروباری فراوانکردنی ناتۆ لەتۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس  پەیامێکی بڵاوکردەوەو نوسیویەتی،" داوا لەیەکێتیی ئەوروپا، ئەمریکاو وڵاتانی ناتۆ دەکەم دان بەکۆماری سەربەخۆی ڕۆژئاڤادا بنێن و بەرگری لێبکەن".
 
دەشڵێت،"سنوری ئەو کۆمارەم دیاریکردوەو دەبێت ڕۆژهەڵاتی ڕوباری فوڕات بێت".
 
فیهلینگتەر لەپەیامەکەیدا ڕاستەوخۆ ناوی بڕیار بەدەستانی جیهانی هێناوەو داوای کردوە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاو ئۆرسولا ڤۆن دێر لایین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپا مارک ڕوتە، سکرتێری گشتیی ناتۆو کایا کاڵاس، بەرپرسی کاروباری دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا داواکارییەکەی لەبەرچاو بگرن، چونکە کۆماری "ڕۆژئاڤا هاوپەیمانی ئێمەیە".