شارپرێس:
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات گەیشتە دیمەشق.
بەگوێرەی زانیارییەكانی شارپرێس، مەزڵوم عەبدی، لەگەڵ گەورە بەرپرسانی دیمەشق لەکۆبونەوەدایە لەسەر بابەتی ئاگربەست.
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر، لەدیمەشقن.
ئەم سەردانە لەكاتێكدایە، هۆشداری لەكۆمەڵكوژییەكی گەورە لەڕۆژئاوای كوردستان دەدرێت كەلەلایەن هێزەكانی سەر بەحكومەتی سوریاوە سەرەڕای ئاگربەست ئەنجامدەدرێت.