شارپرێس:
هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا كشانەوەی نوری مالیكی لەكاندید كردنی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران ڕەتدەكاتەوەو دەڵێت،" تاكە كاندیدی ناو شیعەكان نوری مالیكیە"، لەبەرامبەردا، حزبی دەعوەی ئیسلامی پابەندبونی چوارچێوەی هەماهەنگی بەکاندیدکردنی نوری مالیکی دوپات دەکاتەوەو دەڵێت، سەرجەم دەنگۆکانی کشانەوەی ڕەت دەکەینەوە".
هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لەڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، سەرجەم ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکەنەوە کە باس لەکشانەوەی نوری مالکی دەکەن لەکاندیدی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی داهاتوی عێراق.
وتیشی، تاوەکو ئێستا نوری مالیکی تاکە کاندیدی ناو لایەنە شیعەکانە و هیچ رکابەرێکی دیکەی نیە، هاوکات نوری مالیکی وەک کاندیدی فەرمی و کۆتایی چوارچێوەی هەماهەنگیش دەمێنێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، مالیکی خۆی هیچ جۆرە بڕیار یان نیازی کشانەوەی نییەو سورە لەسەر بەردەوامبون لەپرۆسەی سیاسی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ.
هاوكات، حزبی دەعوەی ئیسلامی پابەندبونی چوارچێوەی هەماهەنگی بەکاندیدکردنی نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق دوپات دەکاتەوەو دەڵێت، سەرجەم دەنگۆکانی کشانەوەی ڕەت دەکاتەوە".