ئێران ئەندامێکی پژاک‌و 11 هاوڵاتی دیكه‌ دەستگیردەکات

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 3268 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

تەلەفزیۆنی فەرمیی ئێران ڕایگەیاند، دەسەڵاتدارانی وڵاتەکە 11 کەسیان بەتۆمەتی پەیوەندییان بەپارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)و پلاندانان بۆ ئەنجامدانی کاری تێکدەرانە دەستگیرکردوە.


ئەم ڕاگەیاندنە دوای ئەو شەپۆلە ناڕەزایەتییە فراوانانە دێت کە کۆماری ئیسلامی بەخۆیەوە بینی‌و لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە بەتوندی سەرکوتکران، کە تێیدا هەزاران کەس گیانیان لەدەستدا.

ئاژانسی هەواڵی فارس ئاماژەی بەوەکردوە، ئەوکەسانە لەڕۆژئاوای ئێران دەستبەسەرکراون‌و پەیوەندیی ڕاستەوخۆیان لەگەڵ ئەندامانی پژاک هەبوە بۆ تێکدانی ئاسایشی ناوچەکە.

موحسین کەریمی فەرماندەی سوپای پاسداران جەختیکردەوە، ناسنامەی ئەو گروپە پێش جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنەکانیان ئاشکراکراوە.

پژاک، لەساڵی 2004وە لەناوچە کوردییەکانی ئێران چالاکەو لەلایەن تاران‌و واشنتۆن‌و ئەنكەرەوە وەک ڕێکخراوێکی چه‌كداریى پۆلێنکراوەو دژایه‌تیده‌كرێت.