شارپرێس:
وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، جێبەجێکردنی سیستمی ئەسیکۆ پابەندبونێکی تەواوی نێودەوڵەتییەو هەنگاوێکی چاکسازییە بۆ نەهێشتنی سپیکردنەوەی پارەو کارئاسانیکردنە بۆ بازرگانان و کەمکردنەوەی بارگرانییە داراییەکان.
باسم عەوادی بەئاژانسی هەواڵی عێراقییەی ڕاگەیاندوە، سیستمی ئەسیکۆ لەلایەن نەتەوەیەکگرتوەکانەوە دەرچووە، ئێستا 102 وڵاتی جیهان جێبەجێیدەکەن، ئەمە داهێنراوێکی ناوخۆیی نییە، بەڵکو پابەندبونی عێراقە بەڕێگرکردن لەسپیکردنەوەی پارە.
عەوادی وتیشی،" ئەو گرفتانەی لەبەندەرەکان دروست بوو، کەبوە هۆی دواکەوتنی گەیشتنی کاڵاوکەلوپەل، سەرەتای جێبەجێکردنی سیستمەکە بوو، بەڵام حکومەت بریاری خێرای بۆ چارەسەکردنی دەرکرد، وەک سفرکردنەوەی ڕسوماتی کۆگاکردن و کەمکردنەوەی کرێی هاوبەشی وەبەرهێنان بەڕێژەی 50%.
وتەبێژی حکومەتی عێراق وتیشی، ئەو دەنگۆیانەی باس لەوەدەکەن کەمی نەختیینەیی پارە پەیوەندی بەجێبەجێکردنی سیستمی ئەسیکۆوە هەیە، دورن لەڕاستییەوە، دەرگای حکومەتیش کراوەیە بۆ هەموو پێشنیارو چارەسەرێک ئەگەر لەجێبەجێکردنی ئەو سیستمەدا ڕویدا.