شارپرێس:
ڕاوێژكاری دارایی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق لەزاری سودانیەوە دڵنیایی دەداتە موچەخۆران و دەڵێت،" ماده‌ی 29ی به‌ڕێوه‌بردنی دارایی فیدڕاڵی، گه‌ره‌نتی به‌رده‌وامبونی پاره‌ی پێویست بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كات و نابڕدرێت".
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح، ڕاوێژكاری دارایی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ڕایگەیاند، دارایی گشتی بۆ ساڵی 2026 چوه‌ته قۆناغی جێبه‌جێكردنی كرده‌یی یاسای هه‌مواركراوی یاسای به‌ڕێوه‌بردنی دارایی فیدڕاڵی ژماره (6ی ساڵی 2019)، كه ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌رچاوه‌ی مانگانه بۆ دابینكردنی خه‌رجییه ناچاریه‌كان سه‌پاندوه، له‌پێش هه‌مویانه‌وه موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینی و هاوكاری چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی كه به‌نزیكه‌ی هه‌شت ترلیۆن دینار مه‌زه‌نده ده‌كرێت له‌مانگێكدا".
ڕاوێژكارەكەی سودانی ئەوەشی خستۆتەڕوو، كەماده‌ی (29)ی یاسای به‌ڕێوه‌بردنی دارایی فیدڕاڵی ڕێگه به‌به‌رده‌وامبونی بودجه‌ی كاتی ده‌دات بۆ خه‌رجییه له‌پێشینه‌كان، ئه‌مه‌ش دڵنیایی ده‌دات له‌وه‌ی موچه‌و خانه‌نشینی به‌بێ كه‌مكردنه‌وه و بڕین به‌رده‌وام ده‌بێت".
هاوكات، پێشتریش، وەزارەتی دارایی عێراق دەنگۆی دابەشكردنی موچەی لەماوەی 40 رۆژدا ڕەتكردەوە.
ئەمە لەكاتێكدایە، بەهۆی كەمی پارەی نەختینەو كورتهێنان لەعێراق، دەنگۆی دواكەوتنی موچەو گرفت لەدالبینكردنی دروست بوە.
