شارپرێس:
نوسینگەی نوری مالیکی
سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا دەنگۆی کشانەوەی مالیکی لە کاندیدبون بۆ پۆستی
سەرۆک وەزیران رەتدەکاتەوە.
هیشام رکابی، بەڕێوەبەری
نوسینگەی نوری مالیکی لەپەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) ئاماژەی بەوەکرد،"
هەڵمەتێکی میدیایی مەبەستدار دەستیپێکردوە و دەنگۆی کشانەوەی نوری مالیکی و
دیادیکردنی کەسانی دیکە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران بڵاودەکرێتەوە، لێرەوە پێتان
ڕادەگەیەنین کە ئەو دەنگۆیانە دورن لە راستییەوە ".
ئەوەشیخستەڕوو،"
چوارچیوەی هەماهەنگی پابەبدە بە هەڵوێستە سیاسییەکانییەوە، هەر هەوڵێکیش بۆ
شێواندنی رای گشتی سەرکەوتوو نابێت ".
ئەمەش لەکاتێکدایە،
بەهۆی هەڵوێستەکانی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لەدژی کاندیدبونی نوری مالیکی بۆ
پۆستی سەرۆک وەزیران، جۆرێک لە دۆخێکی چەقبەستویی لە پرۆسەی سیاسی لەعێراق
دروستبوە.