پارێزگاری هەولێر: پەیکەر بۆ لیندزی گراهام دروست دەکەین

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 306 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
پارێزگاری هەولێر  ڕایگەیاند، بڕیاریان داوە لە پایتەختی هەرێمی کوردستان پەیکەرێک بۆ سیناتۆری ئەمەریکایی لیندزی گراهام دروستبکەن وەک دەربڕینی سوپاسگوزاری بەرامبەر بە پشتگیرییە بەردەوامەکانی ئەو سیناتۆرە لە مافەکانی گەلی کورد لە ڕۆهەڵاتی ناوەڕاستدا.

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند"بەڕێز لیندزی گراهام دۆستی گەلی کوردستانە و خۆشماندەوێت".

دەشڵێت، کە لەگەڵ بەپرسانی تری ئیدارەی پایتەختی هەرێمی کوردستاندا گفتوگۆی کردووە لەسەر چۆنییەتی ڕێزلێنان لە هەڵوێستەکانی. پێشنیارکراوە یان شەقامێک لە هەولێر بە ناوی "لیندزی گراهام" بکرێت یاخود پەیکەرێک دابنرێت.

ئومێد خۆشناو ڕاشیگەیاند، "بەڕێز سیناتۆر لینزی گراهام لەو ماوەیە بە شێوەیەکی زۆر زۆر ورد و وردبینانە پشتیوانی لە گەلی ئێمە کرد، بەتایبەت لە پڕۆژە بڕیاری پاراستنی گەلی کوردستان کە لای ئێمە کارێکی زۆر گرنگە. لەو ڕوانگەیەوە، کۆمەڵێک لە ڕۆشنبیر و ئەدیب و نووسەر و شاعیر و هونەرمەندانی شارەکەمان نامەیەکیان بۆمان ناردووە و پێشنیاری ئەوەیان کردووە پەیکەرێک بۆ لیندزی گراهام دروستبکەین و ئێمەش بە خۆشحاڵییەوە وەکو پارێزگای هەولێر پێشنیارەکەمان پێ پەسندە و ڕێکارە یاساییەکان دەگرینە بەر."