شارپرێس:
هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی تونجەر باکرهان لەبارەی هەڕەشەکانی وەزیری دەرەوەی تورکیا هاکان فیدان دەبارەی عێراق ڕایگەیاند "هەڕەشە کردن لە کوردان و ناوچەکانی باشووری کوردستان هەڵوێستێکی هەڵەیە. بە ڕاشکاوی لە وەزیر دەپرسین؛ ئێوە دەتانەوێت حیساباتی نوێ لە دژی شەنگال، مەخموور و هەرێمی کوردستان بگرنەبەر یان نا؟ گەر حیساباتێکی لەم شێوەیە لە ئارادابێت ئەوا بە دڵنیاییەوە لەدژی پرۆسەکەیە و مەترسیشە لەسەر تورکیا.
تونجەر باکرهان ڕونیکردەوە، ئەوەی پێویستە ڕووبدات، هاوپەیمانی مێژووییە لەگەڵ کورد. لە بەرامبەر پلانی زلهێزە ئیمپریالیستەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، پێشنیاری یەکێتی دیموکراتیکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەین. پێویستە مافی گەلان مسۆگەر بکرێت و یەکسانی لە نێوان گەلاندا بەدی بهێنرێت.
دەشڵێت، پێشنیارەکەمان تایبەتە بە دەسەڵات. تورکیا دەتوانێت بە چارەسەرێکی دیموکراسی لەگەڵ کورد پشتگیری لە یەکێتییەکی لەو شێوەیە بکات.