شارپرێس:
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان یەکەم ڕۆژی مانگی رەمەزانی دیاریکرد و ڕایگەیاند، ڕۆژی چوارشەممە 18ی شوبات یەکەم رۆژی مانگی ڕەمەزانە.
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 29ی شه‌عبانی 1447ی كۆچی به‌رانبه‌ر 17ی شوباتی 2026، لیژنه‌ی باڵای بینینی مانگ به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لیژنه لاوه‌كییه‌كان له‌پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان به‌مه‌به‌ستی دیاریكردنی یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز كۆبوه‌وه.
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ده‌ڵێت،"به‌پشت به‌ستن به‌به‌ڵگه‌كان ده‌ركه‌وتووه مانگ له‌ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان بینراوه".
ده‌شڵێت، "بۆیه لیژنه‌ی باڵای بینینی مانگ ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه ڕۆژی چوارشه‌ممه 18ی شوباتی 2026 یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز ده‌بێت له‌هه‌رێمی كوردستان".
ڕاشیگه‌یاندوه كه "به‌م بۆنه‌یه‌وه پیرۆزبایی له‌ته‌واوی موسڵمانانی جیهان به‌گشتی و كوردستان به‌تایبه‌تی ده‌كه‌ین و له‌خوای گه‌وره داواكارین هاتنی مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان بكاته مایه‌ی خێر و خۆشی و ئارامی بۆ هه‌موو لایه‌ك و كوردستان هه‌میشه ئارام و پارێزراو بێت.
