شارپرێس:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران لەدوای كۆتایهاتنی گەڕی دوەمی دانوساندنەكان، ڕایگەیاند،" له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له‌سه‌ر خاڵه سه‌ره‌كییه‌كان گه‌یشتونەتە ڕێككه‌وتن".
عه‌باس عه‌راقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ڕایگه‌یاند،" ئه‌مڕۆ خولی دوه‌می وتووێژی ناڕاسته‌وخۆمان له‌گه‌ڵ شاندی ئه‌مریكی له‌باڵیۆزخانه‌ی عومان له‌جنێڤ ئه‌نجامدا".
ڕاشیگەیاند، ئه‌م گه‌ڕه‌ی دانوستان زۆر له‌گه‌ڕی پێشوو باشتر بوو، كه‌شێكی بنیاتنه‌رتریش بوو.
وەزیری دەرەوە وتیشی،"توانیمان ڕێككه‌وتنێكی گشتی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك بنه‌ما بدۆزینه‌وه، كه له‌مه‌ودوا له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و بیرۆكانه ده‌ڕۆین و ده‌چینه ناو ده‌قی ڕێككه‌وتنێكی ئه‌گه‌ری.
جەختیش دەكاتەوە، كە ئه‌مه به‌و مانایه نییه كه به‌خێرایی بگه‌نه ڕێككه‌وتنی كۆتایی و دەڵێت،" لانیكه‌م ڕێگاكه ده‌ستی پێكردوه"، وتیشی،"هیوادارین به‌زوترین كات ئه‌م كاره بكرێت و ئاماده‌ین كاتێكی پێویست بۆی به‌سه‌ر به‌رین، به‌ڵام كاتێك باس له‌داڕشتنی ده‌قه‌كه ده‌كرێت، كاره‌كه كه‌مێك قورستر‌و وردتر ده‌بێت.
وەزیری دەرەوی ئێران ئەوەش ئاشكرادەكات، كە رێككه‌وتن كرا كه هه‌ردولا كار له‌سه‌ر ده‌قه‌كانی ڕێككه‌وتنێكی ئه‌گه‌ری بكه‌ن و دواتر ئه‌و ده‌قانه ئاڵوگۆڕ بكه‌ین و بیر له‌واده‌یه‌كی دیكه بۆ خولی سێیه‌م بكه‌ینه‌وه".
