شارپرێس:
حکومەتی سوریا دەستیکردوە
بە گواستنەوەی دانیشتوانی کەمپی هۆل لە حەسەکەوە بۆ باکوری حەلەب، کە کەسوکاری
تیرۆریستانی داعشی تێدایە.
ئاژانسی هەواڵی (فرانس
پرێس) لەزاری سەرچاوەیەکییەوە بڵاویکردەوە،" بەهۆی ئەوەی کەمپی هۆل پێداویستییە
سەرەکییەکانی ژیانی تێدا نییە، بڕیارماندا بەشێوەیەکی خێرا ئەو کەسانەی ناو
کەمپەکە بۆ چەند کەمپێکی دیکە لە شاری ئەخترین
لەباکوری حەلەب بگوازینەوە
".
ئەوەشیخستەڕوو،"
لەئەمڕۆوە دەستیان بە پرۆسەکە کردوە و لەماوەی هەفتەیەکدا سەرجەم کەسەکان ناو
کەمپەکە دەگوازنەوە و هیچ کەسێکی تێدا نامێنێت ".
کەمپی هۆل کە زیاتر لە 24 هەزار کەس تێیدا دەژی، نزیکەی 15 هەزار کەسیان بەرەچەڵەک سورین
و زیاتر شەش هەزار و 300 ژن و منداڵی بیانی تێدایە، کە زۆرینەیان ولاتەکانیان ئامادە نین
وەریانبگرینەوە .