شارپرێس:
دوای ئەوەی لەسەر جێگیرکردنی
سوپاسالاری عێراق گرژی لەناو پەرلەمانی عێراق ڕویدا، فەرهاد
ئەتروشی، جێگری دوەمی سەرۆکی پەرلەمان هاتەدەنگ و دەڵێت،" ئەوەی ئەمڕۆ رویدا
قبوڵکراو نییە ".
فەرهاد ئەتروشی، جێگری دوەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، پێشکەشکردنی ئەم بابەتە بۆ پەرلەمان بەم شێوەیەو پەلەکردن
لە دەنگدان لەسەر پۆستە هەستیارەکانی دەوڵەت، لەوانەش سوپا سالار، گومانی جدی بۆ ئێمە
و گروپە سیاسییەکانی دیکەو هاوبەشانی پرۆسەی سیاسی دروست دەکات.
ئەوەشیخستەڕوو،ئەوەی ئەمڕۆ ڕویدا پێشێلکردنی رونی مادەی 9ی دەستور و
مادەی 37/دوەمی پەیڕەوی ناوخۆیە، ئەمەش پێشێلکردنی هاوبەشی نیشتمانی و هاوسەنگی و
کۆدەنگی سیاسییەو قبوڵ ناکرێت.
فەرهاد ئەتروشی وتیشی،" ئەم دەنگدانە هیچ کاریگەرییەکی یاسایی و کارگێڕی نییە و
هەموو رێوشوێنە یاسایی و دەستورییەکان دەگرینەبەر، لەوانەش پەنابردنە بەر دەسەڵاتی
دادوەری ".
ئەمەش لەکاتێکدایە، ماوەی چەند ساڵێکە پۆستی سوپاسالاری عێراق کە
لەپشکی کوردە، بە وەکالەت لەلایەن عەبدولئەمیر یارەڵا بەڕێوەدەبردرا، ئەمڕۆش لە پەرلەمانی عێراق لەو پۆستە
جێگیرکرا.