شارپرێس:
وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا ئاشكرایكرد، وڵاتەکەی کەشتییەکی تێکشکێنەر ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات و دەڵێت، ئەم هەنگاوەش وەک ئامادەکارییەکە بۆ هەر ئەرکێکی نێودەوڵەتی بەمەبەستی پاراستنی کەشتییەکان لەهەروی هورمز.
وتەبێژی وەزارەتەکە لەڕاگەیەندراوێكدا ڕیگەیاند،"جێگیرکردنی کەشتی جەنگی دراگن (HMS Dragon) بەشێکە لەپلانێکی ورد بۆ دڵنیابون لەوەی بەریتانیا ئامادەیە وەک بەشێک لەهاوپەیمانییەکی فرەنەتەوەیی بەسەرکردایەتیی هاوبەشی بەریتانیاو فەرەنسا، گەروی هورمز بپارێزێت، کاتێک بارودۆخەکە رێگە بدات".
وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا ئاماژەی بەوەش کرد، ناردنی کەشتیی (HMS Dragon) متمانە بۆ کەشتییە بازرگانییەکان دەگەڕێنێتەوە و هاوکار دەبێت لەپرۆسەی پاککردنەوەی ناوچەکە لەمین، دوای کۆتاییهاتنی پێکدادانە سەربازییەکان.
کەشتی جەنگی "ئێچ ئێم ئێس دراگۆن" رۆژی سێشەممە لەبەندەرێکی باشوری بەرتانیاوە بەرەو رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست بەڕێکەوت بۆ بەهێزکردنی بەرگرییەکانی بەریتانیا لە ناوچەکەدا.
ئەمە لەكاتێكدایە، پێشتر بەریتانیاو فەرەنساو چەند وڵاتێكی دیكە جەختیان لەپلانێكی هاوبەش بۆ پاراستنی گەروی هورمز كردەوە.