لەهەولێر سێیەم بتڵی غازی ماڵان دابەشدەكرێت

کوردستان

8 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 128 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هاوڵاتییانی سنوری پارێزگای هەولێر ئاگادار دەکرێنەوە  كەلەسبەینێوە سێیەم بتڵی غاز دابەشدەكرێت.


بەرێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر ئاگاداری هاوڵاتییانی سنوری پارێزگاری هەولێر دەکاتەوە، سبەی ڕۆژی یەکشەممە بتڵی غازی سێیەم کارا دەکرێت، لەهەمان کاتدا ئەوانەی تاکو ئێستا بتڵی دوەمیان وەرنەگرتوە دەتوانن وەریبگرن.

هاوکات سالار محەمەد، لێپرسراوی پشکنین و بەدواداچون لەبەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر ڕایگەیاندوە، سبەی دەست بەدابەشکردنی بوتڵی غازی سێیەم دەکرێت، ئەوانەی تاوەکو ئێستا بوتڵی غازی دوەمیان وەرنەگرتووە بچن وەری بگرن و هەفتەی داهاتوو دەتوانن بوتڵی سێیەمیش وەربگرن.

هەروەها ئاماژەی بەوەشکردوە، تاوەکو ئێستا 520 هەزار خێزان بتتڵی غازی یەکەم و دوەمیان بەنرخی فەرمی وەرگرتوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، لەدوای ڕاگرتنی بەرهەمهێنانی غاز لەهەرێم و كەمبونەوەی بڕەكەی دابەشكردنی غازی ماڵان كرایە كۆبۆن و هەر خێزانەكەی بەپێی فۆرمی خۆراك مانگانە دوو بتڵی پێدەدرا.