ڕێککەوتنێکی سیاسیی بۆ پەسەندكردنی کابینەی حکومەتەکەی زەیدی ئاشكرادەكرێت

عیراق

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 927 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوەیەکی پەرلەمانی ئەمرۆ شەممە ئاشکرای کردووە کە ڕێککەوتنێکی سیاسیی هەیە بۆ پەسەندکردنی کابینەی حکومەتەکەی عەلی فالح زەیدی لەم هەفتەیەدا، پێش ئەوەی ژمارەیەک لە پەرلەمانتاران بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج بەرەو سعودیە بەڕێ بکەون.

 
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە تا ئێستا سەرۆکایەتیی پەرلەمان هیچ ئاگادارییەکی فەرمیی لە حکومەتەوە سەبارەت بە پێشکەشکردنی ناوی وەزیرەکان بەدەست نەگەیشتووە، بەڵام بڕیارە بەگوێرەی ڕێککەوتنی نێوان سەرۆکایەتی پەرلەمان و کوتلە سیاسییەکان، دانیشتنی متمانەدان لەم هەفتەیەدا ئەنجام بدرێت.

 پێشتر زەیدی لە ڕێکەوتی 7 ئایاری 2026 کارنامەی وەزاریی حکومەتەکەی پێشکەشی سەرۆکی پەرلەمان کردبوو بۆ ئەوەی پەرلەمانتاران لێکۆڵینەوەی لێ بکەن.

جێگەی باسە کە نزار ئامێدی، سەرۆک کۆماری عێراق، لە 27 نیسانی 2026 عەلی فالح زەیدی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ ڕاسپارد، دوای ئەوەی لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگییەوە وەک جێگرەوەی محەمەد شیاع سودانی کاندید کرا.

ئەم هەنگاوە لە کاتێکدایە کە لایەنەکان دەیانەوێت پێش وەرزی حەج پرسەکە یەکلایی بکەنەوە.