شارپرێس:
وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، تا ئێستا هیچ حاڵەتیكی توشبون بەڤایرۆسی هانتا لەعێراق تۆمار نەکراوەو جەختیش دەكاتەوە كە بڵاوبونەوەی هەر ڤیدیۆو وێنەیەك كەلەنواخۆی عێراقدا توشبوو هەبێت دورە لەڕاستییەوە.
سیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، هەرچەندە تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی توشبون بەڤایرۆسی هانتا لەعێراق تۆمار نەکراوە، بەڵام لەئاستی جیهانی و هەرێمیدا بەبەردەوامی چاودێری دۆخی بڵاوبونەوەی پەتاکە دەکرێت و وەزارەت بەردەوامە لەبەدواداچوونی پێشهاتەکان.
هاوکات ئاماژەیداوە، هەموو ئامادەکارییەک کراوە بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی پێشوەختە و پێویست بۆ دڵنیابوونەوە و پێدانی رێنمایی زانستی بە بەڕێوەبەرایەتی و دامەزراوە تەندروستییەکان، بە مەبەستی جێبەجێکردنی رێکارەکانی کۆنترۆڵکردن لە ئەگەری تۆمارکردنی هەر حاڵەتێک، لەگەڵ بڵاوکردنەوەی هۆشیاری تەندروستی و خۆپارێزی.
بەدر لە راگەیەندراوەکە ئاماژەیداوە، هاتنا ڤایرۆسێکی هاوبەشە لەنێوان مرۆڤ و ئاژەڵ و باڵندەکاندا، بەڵام گوێزرانەوەی ڤایرۆسەکە بۆ مرۆڤ پەیوەستە بە شوێن و رەنگە لە هەندێک کات و شوێندا رەنگە ببێتە هۆی تووشبوون بە پەتایەکی توند و مەترسیدار.
لە 2ی ئەم مانگەدا رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە بەریتانیا ئاگادارکردنەوەیەکی سەبارەت بە تۆمارکردنی چەند حاڵەتی هەناسەتەنگی توند لەناو سەرنشینانی کەشتییەکی گەشتیاری پێگەیشتبوو، دواتر لە 4ی ئایاردا لە باشووری ئەفریقا پشکنینی تاقیگەیی پشتڕاستی کردەوە کە نەخۆشێکی تووشبووی ڤایرۆسی هانتا تۆمارکراوە، بەمەش کۆی توشبوان گەیشتونەتە حەوت کەس.
هەر ئەمڕۆش ڤیدیۆی چەدن حاڵەتێكی توسبون بە ڤایرۆسەكە كە گوایە لەنواخۆی عێراقدا تۆماركراوە لەسۆشیال میدیا بڵاوبوەوە.