لیندزی گراهام دوو مەرج بۆ ڕێككەوتن لەگەڵ ئێران ئاشكرادەكات

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1269 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لیندزی گراهام سیناتۆری دیاری پارتی کۆمارییەکانی ئەمریکا ئاشكرایكرد، هەر رێککەوتنێکی دانوستانکارانە لەگەڵ تاران دەبێت مەرجی کۆتاییهێنان بەسپۆنسەرکردنی تیرۆرو پشتگیری گروپە چەکدارەکانی تێدا بێت ئەوكات جێبەجێدەكرێت.


لیندزی گراهام سیناتۆری دیاری پارتی کۆمارییەکانی ئەمریکا لەپۆستێکدا لەپلاتفۆرمی "ئێکس" ڕایگەیاند، "پێوسیتە لەهەر دانوستانێک بۆ رێککەوتن لەگەڵ ئێران، مەرجی دەسبەرداربون لەسپۆنسەری تیرۆرو گروپە چەکدارەکانی تێدابێت".
 جەختی لەوەش کردوەتەوە،  بەردەوامبونی تاران لەپشتگیریکردنی بریکارەکانی دەبێتە هۆی ڕوبەڕوبونەوەی توندو لێکەوتەی خراپی دەبێت". 

گراهام ئاماژەی بەوەش کردوە، بێڕاگرتنی پشتگیرییەکانی ئێران بۆ بریکارەکانی، سەقامگیری لەلوبنان و سوریا بەدی نایەت و ئیسرائیلیش لەئاسایشدا نابێت، گراهام دەستپێشخەری "فریدۆم پڵەس" (Freedom Plus)ی بەسەرنجڕاکێش وەسف کردو ئاماژەی بەتوانای ئەو دەستپێشخەرییە کرد بۆ گۆڕینی یاساکانی بەرەنگاربونەوە لەرێگەی دابینکردنی رێڕەوەکانی گواستنەوەی نێودەوڵەتی لەگەروی هورمزو ڕوبەڕوبونەوەی جوڵەکانی ئێران.

لیندزی گراهام، پێشنیازی کردوە، باشترە بەشێک لەپڕۆژەکە بەشداریپێکردنی هاوبەشی نێودەوڵەتی فراوانتر بێت، لەگەڵ پشتبەستن بەچالاکی سەربازی سنوردار بۆ دابینکردنی ئاسایشی هاتوچۆی دەریایی.