شارپرێس:
سەرۆکایەتی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەنجامدانی
قوربانی و کاری ئاژەڵداری لە شەقام و گەڕەکەکان قەدەغەیە، دەشڵێت، سەرپێچیکاران ڕوبەڕوی
ڕێکاری یاسایی دەکرێنەوە.
سەرۆکایەتی شارەوانیی
سلێمانی لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" ئەنجامدانی
قوربانی پێویستە لە کوشتارگەکاندا بکرێت و کاری ئاژەڵداریش لە مەیدانی کڕین و فرۆشتنی
ئاژەڵان، بە پێچەوانەوە لەسەر شەقام و گەڕەک و ناو ماڵاندا ڕێگەپێدراو نییە و سەرپێچیکاران
ڕوبەڕوی ڕێکاری یاسایی دەکرێنەوە ".
ئەوەشیخستەڕوو،" داواکارین لە لایەنە پەیوەندیدارەکان
و مامۆستایانی ئاینی بەشداری هەڵمەتێکی هۆشیاریی بکەن لەسەر ئەم بابەتە و هانی خێرەومەندان
بدەن کە پابەندبن بە ڕێنماییەکانی شارەوانیی و قایمقامییەتی پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی
ڤێرتێرنەری سلێمانی تاوەکو لە كوشتارگەكان ئاژەڵەكانیان بۆ قوربانیكردن ئامادە بکەن ".
شارەوانی سلێمانی هەمانکاتدا داوا لەهاوڵاتییان دەکات پاکوخاوێنی
شۆستە و شەقامەکان ڕابگرن و سەرپێچی ڕێنماییەکان نەکەن، چونکە بەو کارە دەبنە هۆکاری
بڵاوبونەوەی نەخۆشیی و شێواندنی ژینگە و پیسکردنی شۆستە و شەقامەکان، و تیمەکانمان
لە بەشی خزمەتگوزاریی و زیادەڕەویی بە هاوکاری لیژنە هاوبەشەکان ڕۆژانی جەژن لە ئەرکدا
دەبن بۆ پاراستنی خاوێنی و تەندروستی هاوڵاتییانی خۆشەویست.
