دادگای تورکیا سەرۆکی جەهەپەی دوورخستەوە

جیهان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 378 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دادگای پێداچوونەوەی ئەنکەرە بڕیاری لەسەر دۆسیەی کۆنگرەی جەهەپە دەرکردو کۆنگرەکەی هەڵوەشاندەوە.

دادگا بڕیاریدا کە ئۆزگور ئۆزێل سەرۆک و سەرکردایەتی پارتەکە وەک ڕێکارێکی کاتی دووربخرێنەوە و کەمال کلیچدارئۆغڵو سەرۆکی پێشوو و سەرکردایەتییەکەی دەستبەکاربنەوە.

٣٨ەمین کۆنگرەی ئاسایی جەهەپە لە ٤-٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ بەڕێوەچوو، بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەم کۆنگرەیە داوای یاسایی تۆمار کرابوو.

لە لایەکی ترەوە پەیامێک لە جەهەپەەوە بۆ هەموو ئەندامانی حیزبەکە نێردرا.

لە پەیامەکەدا بانگەوازی لە ئەندامانی حزب کراوە و تێیدا هاتووە؛ "ئێمە لەسەر بانگەوازی سەرۆکی گشتیمان ئۆزگور ئۆزێل، سەرجەم ئەندامانی پارتەکەمان و سەرجەم ڕێکخراوەکانمان بانگهێشتی بارەگای گشتیمان دەکەین".

چاوەڕێدەکرێت جەهەپە هەڵوێستی تووند بەرامبەر ئەم هەنگاوەی دەوڵەتی تورکیا نیشان بدات و گرژی و ئاڵۆزی لێ بکەوێتەوە.