پەیامێکی توند لەئێرانەوە بۆ ئەمریکا: ئەگەر ئارامیتان دەوێت ناوچەکە چێبهێڵن

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 112 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزیری دەرەوەی ئێران لەپەیامێکدا دەڵێت، هێزە چەکدارەکانی ئێران هیچ هێرش و هەڕەشەیەک بێ وەڵام ناهێڵنەوە، دەشڵێت، ئەگەر ئەمریکا ئارامی دەوێت، دەبێ ناوچەکە جێبهێڵێت.

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لەپەیامێکدا لە سەکۆی ئێکس بڵاویکردەوە،" سەربازی شکستەکەیان لە مەیدانی شەڕ، ئەمریکا جارێکی دیکە بڕیاریدا ئیرادەمان تاقی بکاتەوە ".

ئەوەشیخستەڕوو، گەروی هورمز ئاوێکی نێودەوڵەتی نییە، بەڵکو گەرویەکی هاوبەشی نێوان ئێران و عومانە، کە هەزاران مایڵ لە کەناراوەکانی ئەمریکاوە دورە.