شارپرێس:
ئەمڕۆ دووشەممە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هۆشداریی دایە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و جەختی لەوە کردەوە، ئەگەر ناتانیاهۆ گرژییەکانی لەگەڵ ئێران زیاتر بکات، بە تەنیا دەمێنێتەوە.
کەناڵی 12ی ئیسرائیل لە زاری ترەمپەوە بڵاویکردەوە، "لەکاتێکدا فڕۆکە جەنگییەکان ئامادەبوون، فەرمانم بە نەتانیاهۆ کرد هێرشەکەی سەر ئێران ڕابگرێت".
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بە سەرکەوتنی خۆی کرد لە کەمکردنەوەی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و دووپاتی کردەوە کە "وڵاتانی ناوچەیی داوایان لێکردم فشار بخەمە سەر ناتانیاهۆ بۆ کەمکردنەوەی هێرشەکە".
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: بە ناتانیاهۆم وت شەڕێکی دیکەم ناوێت، ئێوەش گڵۆپی سەوزتان نییە.