ناتانیاهۆ هەڕەشە لەئێران دەکات

جیهان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 897 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
ڕۆژی دووشەممە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند "هێرشەکان وەستاون، بەڵام ئەگەر ڕژێمی ئێران هەڵەیەک بکات، ئێمە بە توندی وەڵامی دەدەینەوە."

بنیامین ناتانیاهۆ دەڵێت "ئێران و حزبوڵا لە هەموو کاتێک لاوازترن و ئێمە لە هەموو کاتێک بەهێزترین."

دەشڵێت "ئێران و حزبوڵا هەوڵیاندا هاوکێشەیەکی نوێ بەسەرماندا بسەپێنن کە لای ئێمە قبوڵ ناکرێت، ئەوان پێیانوابوو لە خاکی لوبنانەوە و لە ئێرانەوە هێرش دەکەنە سەر ئیسرائیل و ئێمە بێدەنگ دەبین، ئەمە ڕووی نەدا و ڕوونادات، ئەویش لە کاتێکدا من سەرکردە بم."

هەروەها وتی "ئێمە هێرش دەکەین، بە هێز وەڵام دەدەینەوە. ئێمە بەردەوام دەبین لە تێکدانی هەموو ژێرخانە تیرۆریستییەکانیان لە باشوری لوبنان، هەروەها ئاسایش بۆ باکور دەگەڕێنینەوە. ئەگەر ئێمە لە کاتی خۆیدا و بە زەبری هێز مامەڵەمان نەکردایە، ئەمڕۆ لێرە نەدەبووین."