شارپرێس- هەردی حەسەن:
کەمێک لەمەوبەر ڕوداوێکی
سەختی هاتوچۆ لەنێوان دوو بارهەڵگر و تراکتۆرێک رویدا، بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان
لەدەستداو دوانی دیکەش بریندارن.
گۆران ئەحمەد سماقەیی، بەڕێوەبەری
بەرگری شارستانی کۆیە بە شارپرێسی راگەیاند،" یەکێک لە بارهەڵگرەکان نەفتای
بارکردوەو لەئەنجامی روداوی هاتوچۆکە گڕیگرتوەو بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان
لەدەستداوە و سوتاون، دوو کەسی دیکەش بریندارن ".
هاوکات، شیروان جەلال
جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی کۆیە باسی لەوەکرد،" لەم روداوەدا باوک و کچێک بەسەختی بریندارن، سێ کەسی تریش کە یەکێکیان کچە، گیانیان لەدەستداوە ".