موجتەبا خامنەیی هەڵوێستی خۆی لەسەر رێککەوتنەکەی ئێران و ئەمریکا راگەیاند

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 837 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

موجتەبا خامنەیی، رابەری باڵای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران رەزامەندی لەسەر رێکەوتنەکەی نێوان ئەمریکا و ئێران دەربڕی.


موجتەبا خامنەیی لەپەیامێکدا دەڵێت،" سەرباری ئەوەی بۆچونی جیاوازم هەبوو لەسەر رێککەوتنەکە لەگەڵ ئەمریکا، بەڵام دوای ئەوەی بەڵێنم لە مەسعود پزیشکیان وەرگرت کە بەرپرسیارێتی مافەکانی گەلەکەمان هەڵدەگرێت، رەزامەند بوم لەسەر ئەو رێککەوتنە ".

ئەوەشیخستەڕوو،" ئەو دانوستانەی لەداهاتودا دەیکەین بە واتای رازیبون بە مەرجەکانی دوژمن نایەت، پزیشکیانیش دوپاتیکردوەتەوە کە ئەگەر لایەنی ئەمریکی بیەوێت زیادەڕۆیی لە داواکارییەکانی بکات، ملکەچی داواکارییەکانیان نابین ".