شارپرێس:
بەتۆمەتی داواکردنی پارە
بەرامبەر جێبەجێکردنی ئەرکەکانی، دادگای تاوانەکانی کەرخ سزای سێ ساڵ زیندانیکردن
و سزای ماددی بەسەر باسم خەشان، پەرلەمانتاری پێشوی عێراقدا سەپاند.
بەپێی نوسراوێکی فەرمی
دادگای تاوانەکانی کەرخ، باسم خەزعەل خەشان پەرلەمانتاری پێشوی عێراق لەبەرامبەر
وەرگرتنی مۆڵەتی جێبەجێکردنی پرۆژەیەک لە شاری موسەننا، داوای رێژەی 20% پرۆژەکەی لە وەبەرهێنەرەکەی کردوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو،"
ئەو وەبەرهێنەرە بەناوی (مالک کامل موتەشەڕ) سکاڵای لەدژی باسم خەشان تۆمارکردوەو
باسی لەوەکردوە کە تۆمەتبارەکە لەڕێی بریکارێکی بەناوی (حەیدەر سەعید)وە داوای
پشکی لە پرۆژەکە کردوە، لەبەرامبەر بێدەنگبون و دروستنەکردنی ئاستەنگی
لەجێبەجێکردنی پرۆژەکەدا ".
لەنوسراوەکەی دادگا
ئەوەش هاتوە،" وەبەرهێنەرەکە و هاوبەشەکەی رەتیانکردوەتەوە پارە بە باسم
خەزعەل بدەن ".