بڕی 841 ملیار دینار بۆ موچەی مانگی 7ی فەرمانبەرانی هه‌رێم ڕه‌وانه‌كرا

کوردستان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2314 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

به‌گوێره‌ى هه‌واڵێكى میدیاى نزیك له‌پارتى، وەزارەتی دارایی عێراق دەستیكرد بەپارەدارکردنی موچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانى هه‌رێم‌و كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ریش بڕی 841 ملیار دینار بۆ موچەی مانگی 7ی فەرمانبەرانی كوردستان ڕه‌وانه‌كراوه‌.


له‌و هه‌واڵه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، وەزارەتی دارایی عێراق دەستی بەپارەدارکردن (تەمویل)ی موچەی مانگی حەوت (تەمموز)ى فەرمانبەرانی هەرێم کردوە، کەمێک پێش ئێستاش وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاریداوە بەهەشت نوسراو، دابینکردنی پارەی موچەی مانگی حەوت جێبەجێبکات. 

له‌و ڕوه‌شه‌وه‌ سەرچاوەیەک لەوەزارەتی دارایی عێراق به‌و میدیایه‌ى نزیك له‌پارتى وتوه‌، "بڕی 841 ملیار دینار بۆ موچەی مانگی 7ی فەرمانبەرانی كوردستان نێردراوه‌و گەیشتوەتە هەرێمی کوردستان‌و بڕیارە لەکاتژمێرەکانی داهاتودا لەلایەن وەزارەتی دارایی‌و ئابورییەوە پارەکە وەربگیرێت".

بەپەلە