ئابڕوچونێکی گەورەی سەرۆک وەزیرانی نوێی بەریتانیا.. کەسێکی ساختە بەناوی کۆشکی سپییەوە پەیامی لەگەڵ گۆڕیوەتەوە

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1367 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی پۆلیتیکۆ ئاشکرای کردووە کە ئاندی بێرنهام، سەرۆک وەزیرانی نوێی بەریتانیا، ڕووبەڕووی پەیوەندییەکی تەمومژاوی بووەتەوە لەگەڵ کەسێک کە خۆی وەک سوزی وایلز، سەرۆکی دیوانی کۆشکی سپی و یەکێک لە نزیکترین ڕاوێژکارەکانی دۆناڵد ترەمپ ناساندوە.

راپۆرتەکە ئاماژەی بەوەکردووە کە بێرنهام دوای ئاڵوگۆڕکردنی چەند پەیامێک کەوتۆتە گومانەوە لەوەی قسە لەگەڵ کەسایەتییەکی ساختەکاردا دەکات.

سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاماژەی بەوە کردوە کە پەیامەکان دوای چونە ژورەوەی بێرنهام بۆ ژمارە 10ی شەقامی داونینگ نێردراون، بەڵام جەختی کردۆتەوە کە ناوەرۆکی ئاڵوگۆڕەکان بێبایەخ بوون. سەرباری ئەمەش، باڵیۆزخانەی بەریتانیا لەواشنتۆن لەڕوداوەکە نیگەران بوەو بابەتەکەی لەگەڵ کۆشکی سپیدا تاوتوێکردوە.

ئەم ڕوداوە ترس و دڵەڕاوکێی لەناو حکومەتی بەریتانیادا دروستکردوە لەئەگەری هاكکرانەوەی تەلەفۆنەکەی وایلز،هەروەک تا ئێستا کۆشکی سپی ڕەتی کردۆتەوە لێدوان لەسەر ڕوداوەکە بدات، ناوەڕۆکی وردی گفتوگۆکان و کاتی تەواوی ناردنی پەیامەکانیش بە نادیاری و نهێنییەکی بەرز ماونەتەوە.