بۆچی لەهاویناندا نۆبەکانی شەقیقە زیاد دەکات؟

تەندروستی

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 108 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دکتۆرە ناتالیا کادیمۆڤا، ئاماژە بەوە دەکات کە بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و خنکێنەریی کەشوهەوا لە وەرزی هاویندا دەبنە هۆی زیادبوونی نۆبەکانی لاسەرئێشە (شەقیقە).

 
 نەخۆشانی لاسەرئێشە لەم وەرزەدا زیاتر تووشی ئازار دەبنەوە بەهۆی کۆبوونەوەی چەندین هۆکاری وەک گەرما، وشکبوونەوەی جەستە، و گۆڕانی لەناکاوی پەستانی هەوا.  بەپێی وتەی خانمە پزیشکەکە، هەر 5 پلەی سەدی زیادبوون لە گەرمییدا، مەترسیی تووشبوون بە شەقیقە بە ڕێژەی 19% دەستپەڕێنێت.

ئەو دەڵێت: گەرما دەبێتە هۆی فراوانبوونی دەمارەکانی خوێن و لەدەستدانی خێرای شلەکان. جگه لەوەش، گۆڕینی کاتی خەو، سەفەرکردن، تێکچوونی ژەمە خۆراکەکان بەهۆی کەمیی ئارەزووی خواردن، مانەوەی زۆر لەبەر خۆر، و خواردنەوەی کحول، ئەگەری نۆبەکان زیاتر دەکەن.

بۆ خۆپاراستن، جەختی کردۆتەوە کە پێویستە ئاوی تەواو بخورێتەوە، ژەمەکان لەدەست نەدرێن، کڵاو و چاویلکەی خۆر بەکاربهێنرێن، و کاتی خەو ڕێکبخرێت. 

ئەگەر ئازارەکە دووبارە بووەوە و گەیشتە 4 جار یان زیاتر لە مانگێکدا، تەنها گۆڕینی شێوازی ژیان بەس نییە و دەبێت سەردانی پزیشک بكرێت بۆ وەرگرتنی چارەسەری بەڕێوەبردن یان دەرمانی وەک "جیپانتس"، بەڵام هێشتا پاراستنی تەندرووستیی گشتیی و خەوی ڕێک و شێدارکردنەوەی جەستە بنەمای سەرەکین.