شارپرێس:
لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران ئاشکرای کردووە کە دیاریکردنی
نرخی بەرمیلێک نەوت لە بودجەی 2027ی عێراقدا لەسەر بنەمای ئاڵۆزییە کاتییەکانی گەرووی
هورمز ناکرێت، بەڵکو لەڕێگەی لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە دەبێت کە بەپێی دیراسەکردنی
ڕەوشی بازاڕی جیهانی خەمڵاندن بۆ نرخە پێشبینیکراوەکان دەکەن.
جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەکە لەلێدوانێکدا بەپێگەی
"بەغداد ئەلیەوم"ی ڕایگەیاندووە کە بودجە بۆ ساڵێکی تەواو ئامادە دەکرێت
و بەپێی بارودۆخێکی کتوپڕ بڕیاری لەسەر نادرێت. ئاماژەی بەوەش کرد بەوەی کوێت بودجەی
2027ی لەسەر بنەمای 57 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک داڕشتووە، بە هەمان شێوە پێشبینی دەکرێت
عێراق نرخەکەی لە نێوان 53 بۆ 56 دۆلار دابنێت.
هەروەها جەختی کردۆتەوە کە ڕەنگە حکومەت لەسەر بنەمای خوێندنەوەکانی
کۆمپانیای سۆمۆ و پێداویستییە نێودەوڵەتییەکان، ئاستی نرخەکە لە نێوان 60 بۆ 70 دۆلاردا
بخەمڵێنێت، بێجگە لەوەی ئەگەری بازدانی نرخەکان بۆ سەرووی 100 دۆلار یان دابەزینی
بۆ 60 دۆلار لە ئارادایە.
لەکۆتاییدا ڕوونیکردەوە کە بودجە بە خەرجی و داهاتەکانییەوە
پڕۆژەیەکی تەخمینییە و نەبۆتە کردارەکی، تەنانەت داهاتە نەوتینەکەنیش بەپێی زانیارییە
ئامادەکراوەکانی ئێستا و داهاتوو بە شێوەیەکی ناكۆتایی دەخەمڵێنرێن.
ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی