شارپرێس:
كۆمپیتەی ئاوارەكانی سەرێكانی ئاشكرایكرد، هەفتەی داهاتوو سێیەمین کاروانی ئاوارەکانی سەرێکانی دەگەڕێنەوە ناوچەکانیان.
کۆمیتەی ئاوارەکانی سەرێکانی لەڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند، ڕۆژی دوشەممەی داهاتوو، 05-10-2026، کاروانی سێیەمی ئاوارەکانی سەر کانی دەگەڕینەوە ناوچەکانیان و ژمارەیان 516 خێزان دەبێت.
ئەوەشی ئاشكراكردوە، كە وا بڕیاربوو ڕۆژی یەکشەممە بگەڕێنەوە، بەڵام ئامادەکارییە تەکنیکییەکان گەڕانەوەیانی دواخست.
ئەمە لەكاتێكدایە، لەدوای ڕێککەوتنی نێوان ڕۆژئاوای کوردستان و حکومەتی سوریا، چەندین خێزانی دیكەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانیان گەڕاونەتەوە.