پۆلیسی سلێمانی كەسێك بەتۆمەتی دزینی پێنج دەفتەر دۆلار دەستگیردەكات

کوردستان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 248 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، تۆمەتبارێکی گومانلێکراویان دەستگیرکردوە بەتۆمەتی بردنی بڕی پێنج دەفتەر دۆلار لەهاوڵاتییەک.


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لەڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند، لەلایەن بەشی نەهێشتنی تاوان تۆمەتبارێ: دەستگیركراوە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەک لەیەکێک لەدەستشۆرو شوێن نوێژەکانی یەکێک لەمزگەوتەکانی ناوبازاڕی سلێمانی بڕی پێنج دەفتەر دۆلاری لێ بەجێ دەمێنێت، دوای چونەوە بۆ شوێنەکە پارەکە دیارنامێنێت.

دەشڵێت، دەستبەجێ نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناوبازاڕ ئاگادار دەکاتەوەو دوای کۆکردنەوەی زانیاری پێویست و بەسود وەرگرتن لەکامێراکانی چاودێری، توانرا لەسەر ڕوداوەکە گومانلێکراوێک بەناوی (ر، ت، م ) دەستگیربکرێت .

پۆلیسی سلێمانی ڕونیکردوەتەوە، دوای دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە، توانرا بڕی 40 هەزار دۆلار واتە چوار دەفتەر دۆلار لەپارە دزراوەکە بگەڕێنرێتەوە بۆ خاوەنەکەی.

ڕایگەیاندوە، ئێستا تۆمەتباری گومانلێکراو بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەگوێرەی ماددەی (446) لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیدا بەردەوامە.