زەیدیی: عێراق لەگۆڕەپانی ململانێکانەوە دەگوازرێتەوە بۆ نیشتمانێکی خاوەن بڕیار

عیراق

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 146 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەرۆک وەزیرانی عێراق لەوتارێکدا کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەوڵاتەکە راگەیاند و دەڵێت، عێراق لە گۆڕەپانی ململانێکانەوە دەگوازرێتەوە بۆ نیشتمانێکی خاوەن بڕیار و بە تەواوی خاک و سەروەری خۆی بپارێزێت.


عەلی زەیدی سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق لەوتارێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" بەبۆنەی رۆژی سەروەری، سەردەمێکی نوێ رادەگەیەنین، عێراق لە گۆڕەپانی ململانێکانەوە دەگوازرێتەوە بۆ نیشتمانێکی خاوەن بڕیار و بە تەواوی خاک و سەروەری خۆی بپارێزێت ".

عەلی زەیدی پەیامێکی ئاراستەی گروپە چەکدارەکان کرد و وتی،" شوێنی چەکە و چەکدارەکانتان لەناو دەوڵەت و دامودەزگاکانیدایە، توانا و قوربانییەکانتان بەهێزکردنی خزمەتکردنی عێراقە، لە ژێر یەک ئاڵا و یەک بڕیاری سەربازی و ئەمنیدا ".