عەلی زەیدیی: پەرۆشین بۆ زامنکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان

کوردستان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 127 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
عەلی زەیدیی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، لەگەڵ شاندێكی پارتی كۆبوەوەو ڕایگەیاند، پەرۆشن بۆ زامنكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم و دەشڵێت، دەبێت كاربكرێت بۆ گەشەپێدانی ئابوری عێراق بەزیادكردنی داهاتەكان.


بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی نوسینگەكەی عەلی زەیدیی، چەندین دۆسەو بابەتی جێی بایەخی هاوبەش تاوتوێ کران، لەسەروی هەموویانەوە خزمەتگوزارییەکان، پەیوەندی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی كوردستانی عێراق، لەگەڵ تاوتوێکردنی ژمارەیەک لەبڕگەکانی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی بۆ ساڵی 2027.

عەلی زەیدی ڕاشیگەیاندوە، كە  حکومەت توانیویەتی لەمانگەکانی ڕابردودا، ڕوبەڕوی چەندین ئاستەنگ ببێتەوە لەسایەی بارودۆخێکی ئابوری و نێودەوڵەتیی ئاڵۆزدا، هەروەها جەختیكردەوە لەسەر بەردەوامبون لەهەوڵەکانی ڕوبەڕوبونەوەی گەندەڵی و بەدواداچون بۆ تێوەگلان و وشککردنی سەرچاوەکانی و چارەسەرکردن و یەکلاکردنەوەی دۆسە ئابورییەکان لەڕێگەی گەشەپێدان و کاراکردنی داهاتە نەوتییەکان، لەگەڵ دانانی پلانێکی زلهێز بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت، بەشێوازێک کە سەروەت و سامانی دەوڵەت بەهێزتر بکات و پشتیوانی لەڕێڕەوەکانی گەشەپێدان بکات.

هەروەها ناوبراو داوای لەئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران کرد کە ڕۆڵی خۆیان لە بواری یاسادانان و چاودێریدا بگێڕن، و بەشداری بکەن لە پەسەندکردنی چەندین یاسای گرنگ و بنەڕەتی، و ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، كەلەسەر سوربونی حکومەت لەسەر گەرەنتی و دابینکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی عێراق، وەک هاوتاکانیان لەسەرجەم وەزارەت و پارێزگاکانی دیکەو کارکردن بۆ نەخشاندنی ناسنامەیەکی ڕون بۆ ئابوری عێراق، بەگوێرەی دیدێکی گەشەپێدانی پێشکەوتوو.

لای خۆیەوە، شاخەوان عەبدوڵا، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، پشتگیری فراکسیۆنەکەی بۆ هەوڵەکانی حکومەت و سیاسەتە چاکسازییەکانی لەهەموو بوارەکاندا دوپاتکردەوە.