شارپرێس:
وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عێراق رەتیدەکاتەوە هیچ داوایەکی بۆ
هەڵوەشاندنەوەی پشوی رۆژانی شەممە پێشکەش کردبێت.
کەریم سەید، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عێراق لەلێدوانێکدا بە
میدیای فەرمی عێراقی راگەیاندوە،" وەزارەتی پەروەردە هیچ داوایەکی لەحکومەت
نەکردوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی پشوی رۆژانی شەممە".
ئەوەشیخستەڕوو،" بابەتی پشوەکان لەدەسەڵاتی وەزارەتی
پەروەردە نییە، بەڵکو تەنها لەدەسەڵاتی ئەنجومەنی وەزیراندایە ".
وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە جەختیکردەوە لەسەر ئەوەی پابەندن بە
بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران و هیچ وداوایەکیان بۆ هەڵوەشاندنەوەی پشوی رۆژانی
شەممە نەکردوە.