دوای بردنەوەی دیموکراتەکان، ئۆباما پەیامێک ئاراستەی ترەمپ دەکات

جیهان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1722 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
باراک ئۆباما، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، ڕایگەیاند کە ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکانی نیوەی خولیی کۆنگرێس، پەیامێکی ڕوونی لە لایەن دەنگدەرانەوە گەیاندووە؛ ئەویش ئەوەیە کە ئەوان سیاسەتێکیان دەوێت یەکین بخات، نەوەک دابەشیان بکات، هەروەک سەرکردەیەک کە چارەسەری کرداری بۆ کێشەکانیان پێشکەش بکات.

ئۆباما لە پۆستێکدا لە پلاتفۆڕمی "ئێکس" ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم دەستکەوتەیە بەهۆی کاندیدە شایستەکانەوە بەدەستهاتووە کە لە ناوچە جیاوازەکانی ئەمریکا خۆیان بۆ پێشبڕکێی هەڵبژاردنەکان پاڵاوت، تەنانەت لەو ناوچانەش کە شانسی سەرکەوتنیان کەم بوو.

هەروەک ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەم کاندیدانە، سەرەڕای جیاوازیی پاشخان و ئاراستە سیاسییەکانیان، لەسەر بەها هاوبەشەکان و باوەڕ بە خزمەتکردنی گشتیی و پێشخستنی بەرژەوەندیی هاووڵاتیانی ناوچەکانیان کۆک بوون.

ئۆباما سوپاسی هەزاران کارمەند و خۆبەخش لە هەردوو پارتەکەی دیموکرات و کۆماریی کرد کە دڵنیاییان لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکاندا.

لەبارەی قۆناغی داهاتووشەوە، وتی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، هێشتا 2 ساڵی ماوە لە دەسەڵاتدا و پێویستە ئەم ماوەیە بۆ ئەنجامدانی گۆڕانکاری و ڕێگرتن لە زیانی زیاتر بەکاربهێنرێت.
ئەم لێدوانانە دوای دەستکەوتەکانی دیموکراتەکان لە هەڵبژاردنەکاندا دێن کە هاوسەنگیی هێزی سیاسییان لە واشنتۆن گۆڕی و ڕێگایان بۆ ناکۆکییەکی نوێ لە نێوان ئیدارەی ترەمپ و کۆنگرێس خۆش کرد.