شارپرێس:
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان
بڵاودکردەوەو دەڵێت، پێویستە هەموو هێزە سیاسیيەکان بەشداريی کارای تیادا بکەن و
بە گیانی بەرپرسیاریەتیی نیشتمانییەوە؛ ناکۆکی و جیاوازیيەکان لەوێ چارەسەر بکەن.
نیچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەپەیامێکدا ئاماژەی
بەوەکرد،" پێشوازی لە کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان دەکەم. پەرلەمان
دامەزراوەی باڵای نوێنەرایەتيی ئیرادەی تهواوى خەڵکی کوردستانە، پێویستە هەموو هێزە
سیاسیيەکان بەشداريی کارای تیادا بکەن و بە گیانی بەرپرسیاریەتیی نیشتمانییەوە؛
ناکۆکی و جیاوازیيەکان لەوێ چارەسەر بکەن ".
ئەوەشیخستەڕوو، هیوادارم ئهم ههنگاوه يارمهتيدهر و هاندهر بێت لە تێپەڕاندنی
دۆخی بنبەستی سیاسی و ڕەخساندنی زهمينهيهكى باشتر بۆ لێکگەیشتن و هاریکاریی زیاتری
نێوان ههموو لایەنە سياسييهکان.
نێچیرڤان بارزانی وتیشی،" دووپاتى دهكهمهوه كه گفتوگۆ، سازان و
هاوبهشيى نێوان تهواوى هێزە سیاسییەکان، بنەمای تێپەڕاندنی ناکۆکییەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی
ئاڵنگارییەکانن، سەقامگیریی سیاسی و پاراستنی دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستانیش، بەرپرسیاریەتییەکی
هاوبەشە و دەکەوێتە ئەستۆی هەمووان ".
