شارپرێس:
مەسرور بارزنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە
کەسوکاری قوربانییانی لافاوەکەی هەولێر دەکات.
نوسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەڕاگەیەنراوێکدا
ئاماژەی بەوەکرد،" پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 11/8، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی
هەرێمی کوردستان، لە ڕێگەی پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری
قوربانییانی لافاوەکەی شەوی ڕابردوی شاری هەولێر، خوالێخۆشبوان محەمەد ڕەسول و مستەفا
سەرکەوت کرد و هاوخەمیی قوڵی خۆی پێگەیاندن ".
ئەوەشخراوەتەڕوو، هەروەها پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو،
بە نوێنەرایەتیی سەرۆکی حکومەت، بەشداریی لە هەردوو پرسەکەدا کرد و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی
کۆچکردوان کرد.