دژی کۆبوونەوەکەی پەرلەمانی کوردستان یەکێتی نیشتیمانی کۆردستان و جوڵانەوەی نەوەی نوێ سکاڵای یاساییان لە دادگای فیدراڵی تۆمارکرد.
بەگوێرەی زانیارییەکانی شارپرێس، نەوەی نوێ و یەکێتی سکاڵای یاساییان لە دادگای فیدراڵی تۆمارکرد، سکاڵاکەیان تایبەتە بە هەڵوەشاندنەوەی دانیشتنەکەی پەرلەمان کە لە ڕۆژی 4ی ئەم مانگە ئەنجامدرا.
تا ئێستا هۆکاری سکاڵاکە ئاشکرانەبووە، کە لە ڕووی یاساییەوە دانیشتنەکە چ کێشەیەکی هەبوبێت، بەڵام ئەو هەوڵە هاوکاتە لەگەڵ دواین پەیامی مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کە داوای لە پارتیی و یەکێتی کرد پێکەوە کۆببنەوە و کێشەکانیان چارەسەر بکەن.