قوباد تاڵەبانی هۆکاری کێشە ناوخۆییەکانی هەرێم بۆ کونسوڵی سێ وڵاتی ئەوروپی روندەکاتەوە

کوردستان

12 خولەک پێش ئێستا‌ 36 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

قوباد تاڵەبانی لەکۆبونەوەیدا لەگەڵ کونسوڵی وڵاتانی ئەڵمانیا و فەرەنسا و هۆڵەندا هۆکاری ناکۆکییە ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان و بەتایبەت کێشەکانی نێوان پارتی و یەکێتی ڕوندەکاتەوە.


قوباد تاڵەبانی لەبڵاوکراوەیەکیدا لە هەژماری فەرمی خۆی لەفەیسبوک ئاماژەی بەوەکرد،" لە کۆبونەوەیەکدا لەگەڵ کریستیان ئۆلفکە، کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا و ئیمانوێل مینیۆ، کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا و ئێستەر لوفن، کونسوڵی گشتیی هۆڵندا بە وەکالەت، رەوشی سیاسیی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و هۆکاری ناکۆکییەکانمان بۆ رون کردنەوە ".

قوباد تاڵەبانی راشیگەیاند، هەر لە کۆبونەوەکەدا، جەختیان کردەوە لەسەر پابەندبونی تەواوەتی تیمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم بە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی.