نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی دەگەنە سلێمانی

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2059 جار خوێندراوه‌ته‌وه



نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی، جێگرانی سەرۆکی پارتی و بەشێک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی دەگەنە سلێمانی.

بڕیارە ئەمڕۆ شەممە شاندێکی باڵای پارتی و یەکێتی لەمەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی کۆببنەوە، شاندی پارتی پێکهاتوون لە نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی، جێگرانی سەرۆکی پارتی و بەشێک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی. 

هاوکات شاندی یەکێتیش بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی و ژمارەیەک ئەندامی مەکتەبی سیاسیی ئەو حزبە بەشدارن، بڕیارە لەکۆبونەوەکەدا هەڵوێستی هاوبەش لەبارەی بڕیارەکانی بەغدا بگرنەبەر.