توركیا بەنەوت رازیدەكرێت
رۆژنامەیەكی لوبنانی ناوەڕۆكی رێككەوتنێكی ئەمریكاو ئەوروپا بۆ راگەیاندنی دەوڵەتی كوردی ئاشكرادەكات

کوردستان

29/11/2016‌ 6790 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رۆژنامەیەكی لوبنانی ئاشكرایكرد، كە رێككەوتنێكی ئەمریكی‌و ئەوروپی هەیە بۆ راگەیاندنی دەوڵەتی كوردی.

رۆژنامەی “الدیار” لوبنانی لەراپۆرتێكدا، كە پێگەی شەفەق نیوز ناوەڕۆكەكەی بڵاویكردووەتەوە ئاشكرایكردووە، رێككەوتنەكەی ئەمریكاو ئەوروپا بۆ راگەیاندنی دەوڵەتی كوردی گەورە دەبێت لەناوچەكە، كە سنوورێكی فراوان دەبێت.

رۆژنامەكە لەراپۆرتەكە باسی لەوەش كردووە، كە سنووری دەوڵەتە كوردییە گەورەكە لەسنوورەكانی وڵاتی ئێرانەوە بۆ بەشێك لەتوركیاو سوریاو عێراق دەبێت‌و كە رووبەرەكەی بەقەد رووبەری ویلایەتی كالیفۆرنیای ئەمریكا دەبێت.

هەروەها ئەوەشی ئاشكراكردووە، بۆ رێگری لەهەر مەترسییەك بۆ ئەو دەوڵەتە ئەمریكاو ئەوروپا لەسەر ئەوە رێككەوتوون بەهەمیشەیی هێزی خۆیان لەناوخۆی ئەو دەوڵەتە جێگەبكەنەوە، ئەوەش هاوشێوەی چەند وڵاتێكی كەنداو، كە ئێستا هەیە.

لەبارەی سەرچاوەی ئابوووری ئەو دەوڵەتە، رۆژنامەكە رایگەیاندووە، كە ناوچەكانی كوردستان خاوەنی سەرچاوەیەكی نەوتییەو لەرێگەی ئەو سەرچاوەوە داهاتی دەوڵەتەكە دابیندەكرێت، لەگەڵ باشی ناوچەكانی كوردستان بۆ كشتوكاڵ كردن، ئەوەش پاڵپشتییەكی باش دەبێت بۆ داهاتی گشتی.

هەروەها ئەوەشی ئاشكراكردووە، كە توركیا رەزامەندی لەسەر ئەو دەوڵەتە دەربڕیوە، ئەوەش بەدابینكردنی نەوتی سی ساڵی ئەو وڵاتە لەلایەن دەوڵەتە كوردییەكەوە.

هـ ـ ح

بەپەلە