ئەردۆغان: بارزانی‌و هەرێم ئامادەییان بۆ ریفراندۆم نەكردووە

کوردستان

07/07/2017‌ 1694 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند، مەسعود بارزانی‌و حكومەتی هەرێمی كوردستان هیچ ئامادەكارییەكیان بۆ پرسی ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان نەكردووە.

رەجەب تەیب ئەردۆغان لەمیانی چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ كەناڵی فرانس 24 راشیگەیاند، ریفراندۆمەكە تایبەتە بەهەولێرو ئێمە لەو بارەوە قسەمان لەگەڵ حكومەتی هەرێم كردووە، بەبێ‌ ئەوەی هیچ روونكردنەوەیەك لەگەڵ گفتوگۆكان بدات.

سەرۆك كۆماری توركیا جەختیشیكردەوە، ئەوان لەگەڵ ریفراندۆمەكە نین، چونكە دەبێتە هۆی دابەشكردنی عێراق‌و گرژی لەناوچەكە دروستدەكات.

تەواوی چاوپێكەوتنەكەی ئەردۆغان بەزمانی عەرەبی لەم گرتە ڤیدیۆییە ببینە، كە باسی چەند پرسێكی ناوخۆیی توركیاو سوریاو عێراق‌و ناوچەكەش دەكات.