بارزانی داوای گرەنتی بۆ دواخستنی ریفراندۆمی هەرێم دەكات

کوردستان

09/08/2017‌ 1887 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مەسعود بارزانی داوای گەرەنتی بۆ دواخستنی راپرسی هەرێمی كوردستان كرد، كە لایەنە سیاسییەكان بڕیاریان لەبارەی ئەنجامدانی داوە.

مەسعود بارزانی رایگەیاند، ئەوانەی داوای دواخستنی راپرسی هەرێمی كوردستان دەكەن، "با بێن بەخەڵكی كوردستان بڵێن بۆ دوابخرێت‌و گەرەنتی بۆ ئایندەمان چی دەبێت".

بارزانی راشیگەیاند، كە راپرسی هەرێمی كوردستان بۆ سەربەخۆییەو هیچ هۆكارێكیش نابێتە هۆی دواخستنی لەو وادەیەی بۆی دیاریكراوە.

قسەكانی بارزانی ئەمڕۆ چوار شەممە لەشاری هەولێر لەمیانی كۆبوونەوەیەكی بوو لەگەڵ بەشێك لەزانایانی ئاینی هەرێم‌و كوردستان جەختیشیكردەوە، راپرسی تەنیا هی كەسێك‌و حیزبێك نییە، بەڵكو بڕیاری هەموو گەلی كوردستانە.

ئەمە لەكاتێكدایە مەسعود بارزانی‌و بەشێك لەلایەنە سیاسییەكانی هەرێم بڕیاریانداوە، كە رۆژی 25/9/2017 راپرسی بۆ سەربەخۆیی ئەنجامبدەن‌و ئەمەش كاردانەوەی جۆراوجۆری بەدواوە هاتووە.

هـ ـ ح

بەپەلە