عەبادی داوای لەكارخستنی نەجمەدین كەریم لەپەرلەمانی عێراق دەكات

عیراق

14/09/2017‌ 606 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كار بۆ ئەوە دەكات، متمانە لەنەجمەدین كەریم پارێزگاری كەركوك بسەنێتەوە.

بەپێی نووسراوێكی نووسینگەی سەلیم جبوری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لەنووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق داوا لەپەرلەمان كراوە كار بۆ لێسەندنەوەی متمانە لەنەجمەدین كەریم بكات.

نووسینگەكەی سەرۆك وەزیران داوای لەسەرۆكی پەرلەمان كردووە، پرسی سەندنەوەی متمانە لەنەجمەدین كەریم بخاتە دەنگدانەوە، ئەوەش بەپێی مادەی (7 / بەندی دوو /2) لەیاسای ئەنجوومەنی پارێزگاكان 21 ساڵی 2008 .

ئەنجوومەنی وەزیران بەهۆی پشتگیری لەپرسی ئەنجامدانی ریفراندۆمی هەرێم دەیەوێت متمانە لەنەجمەدین كەریم پارێزگاری كەركوك بسەنێتەوە.

هـ ـ ح

بەپەلە