شارپرێس:
ئیگۆر بانكراتینكۆ لەرۆژنامەی " نیزافیسیمایا گازێتا "ی رووسی بابەتێكی نووسیوە، بەناونیشانی " عەلی خامنەیی پرۆسەی دانانی شوێنگرەوەی خۆی دەستپێكردووە"، تێیدا باس لە ئامادەكارییەكانی ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی دەكات بۆ دانانی كەسێك وەك شوێنگرەوەی خۆی .
سەرەتای ئەم بەهارە هاوكاتە لەگەڵ دەستلەكاركێشانەوەی محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ، گۆڕینی سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەری لەوڵات، كە خامنەیی لەشوێنی ئەو ئیبراهیم رەئیسی داناوە... كە سەركەوتنی خێرای رەئیسی بۆ بەرزترین دەسەڵات لەكۆماردا لە دەستلەكاركێشانەوەكەی زەریف سەرنجڕاكێشترە ، چاودێران دەڵێن خامنەیی خەریكی ئامادەكارییە بۆ دانانی شوێنگرەوەیەك بۆخۆی .
ئێستا لەگەڵ برەودانی زۆری دامودەزگاكانی ئێران بەبیرۆكەی ئەوەی، كە هەڕەشە ناوخۆییەكان لەسەر كۆماری ئیسلامی ئێران زۆر لەهەڕەشە دەرەكییەكان مەترسیدارترن، ناتوانرێت پارێزگاری لە هێز و توانای وڵاتە بكرێت ئەگەر بێت و ئەو گرێبەستەی لەنێوان دەسەڵاتەكانی دەوڵەت و هاوڵاتیاندایە پاریزگاری لێنەكرێت ، لەوكاتەدا گەلی ئێرانی لەڕێگای خۆپیشاندان و نارەزایەتییەكانەوە دەڵێت : ئێمە ئامادەین باری قورسی گوشارە دەرەكییەكان هەڵبگرین ، بەمەرجێك دەبێت هەموومان بەیەكەوە شانمان بدەینە بەر ئەو قورسایی و بێبەشبوونە .
لەبەرچاوگرتنی ئەو دادپەروەرییە بەتایبەت لەماوەی ویلایەتی سەرۆكایەتی حەسەن روحانی ئەوەندە ئاسان نییە ، لەگەڵ بڵاوبوونەوەی پەتای گەندەڵیی و بەرتیلخۆری لە وڵات نە ئیدارەی حەسەن روحانی و نە دەسەڵاتی دادوەری ناتوانن هیچ بكەن .
بەدڵنیاییەوە چاكسازییەكان زۆر گرنگن ، بەڵام دەستەبژێری دەسەڵات ئەو خواستەی نییە چاكسازی بكرێت ، بەڵام رەئیسی سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەری ئەوەی دەوێت ، لەلایەن بەشێكیش لە دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە پاڵپشتییەكی باشی دەكرێت، هەر نووسینگەی ڕێبەری باڵای شۆڕش بۆ بەشێكی گرنگی پیاوانی ئاینی و سوپای پاسدارانی ئێران .
بەدڵنیایی رەئیسی گەلێك ئاستەنگو مەترسیی لەبەردەمدایە ، بەڵام لەهەمان كاتیشدا دەرفەتی زۆریشی هەیە.
وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی
