رژێمی سوریا قیزەونترین شێوازی ئەشكەنجەدانی سێكسی دژ بەبەندییەكان بەكاردەهێنێت

جیهان

08/04/2019‌ 12310 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رۆژنامەی "واشنتۆن پۆست"ی ئەمەریكی راپۆرتێكی ترسناكی بڵاوكردووەتەوەو تێیدا باسی ئەوە دەكات رژێمی سوریا قیزەونترین شێوازی ئەشكەنجەدانی سێكسی دژ بەبەندییەكان بەكاردەهێنێت .

بەگوێرەی راپۆرتی رۆژنامەكە لەڕێی شایەتی بەندییەكان‌و پشكنینە پزیشكییەكانەوە دەركەوتووە، كە یەكێك لەو  شێوازانەی دژی بەندییەكان بەكارهاتووە بریتی بووە لەلاقەكردن ، بەستنەوە‌و شێواندن و سووتاندنی ئەندامی زاوزێی پیاوان بووە .

هەروەك بەپێی شایەتی كەسوكاری گرتووەكان یەكێكی تر لەشێوازەكانی ئەشكەنجەدانی بەندییەكان بریتی بووە لاقەكردن لەڕیگای گیركردنی سۆندەی ئاو بۆ ناو  جەستەی بەندییەكان تا جەستەی بەندییەكە پر دەبێت لە ئاو .

ئەو كەسانەی پێشتر گیراون‌و رزگاریان بووە ، یان ئازاد كراون،  باسیان لەوە كردووە بەندییەوانەكان فەرمانیان پێكردوون جلەكانیان دابكەنن  ، بەو شێوەیە بۆماوەی چەندین رۆژ بە رووتی ماونەتەوە ، ئەوە لەكاتێكدا گرتووخانەكە زۆریش قەرەباڵغ بووە .

جەلال نەوفەل پزیشكی سوری، كە لە شاری غازی عەنتاب كاردەكات بەرۆژنامەكەی گوتووە، كە پیاوێك لەشاری دۆمای سوریا دوای ئازاد بوونی‌و پێش ئەوەی خۆی بكوژێت ، بۆماوەی سێ رۆژ قسەی نەكردووە .

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی