ئـەسـاڵـە نـەسـری هـێـرشـی تـونـد دەكـاتـە سـەر ئـەنـغـام

هەمەڕەنگ

06/05/2019‌ 975 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەساڵە نەسری هونەرمەندی سوری هێرشی توندی كردە سەر ئەنغامی گۆرانیبێژی میسری ‌و بە كەسێكی "خراپ" وەسفی كرد.

ئەساڵە بەهۆی هاوسەرگیری ئەم دواییەی ئەنغام هێرشی كردە سەر ئەو هونەرمەندە میسرییەو وتی: "ئەو كارە خراپانە تەنیا لەو كەسە خراپانە دەوەشێتەوە".

ئەساڵە قسەی لەسەر هاوسەرگیری ئەنغام‌و هونەرمەندی مۆسیقی ئەحمەد ئیبراهیم كردووە، كە بەم دوایانە چوونە ژیانی هاوسەرگیری.

ئەو هونەرمەندە سورییە باسی لەوەش كردووە، بەهۆی ئەو هاوسەرگیرییەوە نێوانی لەگەڵ هونەرمەندە میسرییەكە تێكچووە، بەبێ‌ ئەوەی وردەكاری زیاتر لەو بارەوە بخاتەڕوو.

هـ ـ ح